بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک دەچێت تەرمی ئەو کۆچبەرانە، کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان گێڕانەوەیان دواکەووت .
بە پێی زانیارییەکان بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەممە 25ی 12ی 2021 تەرمی 16 لەو کۆچبەرانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتەوە هەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەس وکارەکەیان بکرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٤ ی مانگی رابردوودا، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی شاری کالیێوە بەڕێکەوتبوون بۆ بەریتانیا، ژێر ئاو کەوت و ٣١ کەسیان کە زۆربەیان کورد بوون گیانیان لەدەستدا.
342/